بهپێی ههواڵی کوردپرێس، جەمال ئیمینکی سوپا سالاری پێشمەرگە بە کوردستان 24ی راگەیاند: ئەوان ئاگاداری گەڕانەوەی پێشمەرگە نین بۆ کەرکووک و هەر رێککەوتنێکی لابەلاش بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەینەوە.
جەمال ئیمینکی گوتیشی: هەر رێککەوتنێک کە ئیمزای وەزارەتی پێشـمەرگەی لهسهر نهبێت پهسهندی ناكهین و ئاگاداری گەڕانەوەی هیچ هێزێکی پێشمەرگە نین بۆ کەرکووک.
چەند میدیایێکی عێراقی بڵاویان کردەوە: هێزێکی پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانه بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا گەڕاوەتەوە کەرکووک.
ماوەیێکە باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا و بهریتانیا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment