ئه‌ردۆغان سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا له‌ په‌یوه‌ندییێكى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییه‌وه‌، سه‌رۆک ئه‌ردۆغان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018.04.04 په‌یوه‌ندییێكى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ كرد و تیایدا وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆكوه‌زیران، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى قووڵى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و ته‌واوى خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.

سه‌رۆک ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌م كۆسته‌دا هاوخه‌م و هاوده‌ردى نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانییه‌ و هیواى خواست ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆک ئه‌ردۆغانى كرد و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى و سه‌ره‌خۆشی كردن و هاوخه‌مییان ده‌ربڕى.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13031

Your Comment

You are replying to: .
captcha