ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا فشار ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچە جێناکۆکەکان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕای‌دەگەیێنێت: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان پرۆژەی ئەمریکی و بەریتانییەکانە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگیی سوپای عێراق و پێشمەرگە ئەو ناوچانە بەڕێوە ببەن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قارەمان کەمال بەخەندانی راگەیاند: لە ئێستادا ئەمریکییەکان و بەریتانییەکان فشار دەکەن بۆ ئەوەی دەستەی ئۆپەراسیۆن و هێزی هاوبەش دروست بکرێتەوە لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا لە ناوچە جێناکۆکەکان بەهۆی هەبوونی شەڕی داعش لەو ناوچانەدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا پێش شەڕی داعش بنکەی ئۆپەراسیۆن هەبوووە لە کەرکووک و دیالە و چەند ناوچەیێکی تر، لە ئێستاشدا زیاتر پێویست دەکات ئەو بازگە هاوبەشانە دروست بکرێنەوە.

قاره‌مان که‌ماڵ ڕوونی كرده‌وه‌: ئەمەریکی و بەریتانییەکان لەگەڵ پێشمەرگە قسەیان کردوووە بەڵام ئەمانە تا ئێستا هەر هەوڵن، وەزارەتی پێشمەرگەش ڕەزامەندی دەربڕیوە بەڵام ماوەتەوە سەر حکوومەتی عێراقی کە ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر ئەو بابەتە و تا ئێستاش هیچ شتێکیان بە ڕەسمی پێ نەگەیشتوووە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە.

له‌ دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئاكته‌وبرى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كشانه‌وه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان کۆنتڕۆڵ كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13030

Your Comment

You are replying to: .
captcha