مەرجی دانیشتنی مەسعوود بارزانی و لاھوور شێخ جەنگی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی، مەرجی دانیشتنەکەی سەرۆکی ئەو حزبەی لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی ئاشکرا کرد و دەڵێت، ئەگەر داوای لێبووردن بکات، ئەوا لەگەڵی دادەنیشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامینە زکری، بەرپرسی دۆسیەی حکوومەت و پەرلەمان لە بارەگای بارزانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر بابەتی دانیشتنی بارزانی و کەسێک لە حیزبێکی دیکە دەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: سەرەتا دەبێت بڵێم بارزانی ھەموو کات، ھەموو سەردەمێک ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتیی کۆمەڵایەتیی لێدەکەوێتەوە، سەقامگیریی سیاسی دروست دەکات، ھیچ کات دوودڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی قوربانیدانی خۆی و حیزبەکەی بووبێت، مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاھێدە.

زکری ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دەبێت بپرسین ئایا بارزانی کێشەی شەخسیی لەگەڵ کەسێک ھەیە؟ ئایا ئەوەی لە کەرکووک و ١٦ی ئۆکتۆبەر کرا بەرامبەر بارزانی بوو یان بەرامبەر بە ھەموو گەلی کوردستان؟ کێ ھەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت، چ کوردێک ئازاری نەبینی بەھۆی شانزەی ئۆکتۆبەر؟".

ئامینە زکری مەرجی کۆبوونەوەکە بە داوای لێبوردنی لاھوور جەنگی لە گەلی کوردستان دەبەستێتەوە و دەڵێت: "کەسێک ئەم کارەی کردبێت داوای لێبووردنێک لە ھەموو خەڵکی کوردستان و گەلی کوردستان قەرزارە، ئەگەر ئەمە روویدا ئەوکات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1302

Your Comment

You are replying to: .
captcha