كۆمپانیای گووگڵ مۆبایلێكی هه‌رزان ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهان

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای گووگڵی به‌ناوبانگی جیهانی مۆبایلێكی نوێ و هه‌رزان ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێگه‌ی "ئیكونۆمیک تایمز" بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ گووگڵ به‌رنامه‌یێكی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایلێكی نوێ‌ بخاته‌ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌ زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی "پێكسڵ"ه‌.

پێگه‌كه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ گووگڵ سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی هندستان كه‌ ڕكابه‌ری مۆبایله‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی پێده‌كات به‌ تایبه‌تی له‌ ڕووی كه‌می نرخ.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی دێت له ‌تاقی كردنه‌وه‌ی خستنه‌ بازاڕی مۆبایلی نیكسۆس كه‌ ڕكابه‌رییێكی باشی مۆبایله‌كانی كرد.

مۆبایله‌كه‌ له‌ مانگی ئابی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێت ‌و ورده‌كاریی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌خرێته‌ ڕوو كه‌ مۆبایله‌كه‌ سێ‌ نه‌وه‌ی جیاوازی مۆبایلی "پێكسڵ"ه‌ كه‌ تا ئێستا نرخه‌كه‌ی‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13016

Your Comment

You are replying to: .
captcha