به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی "ئێکسپریس"ی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه داوه ئامێره‌که زۆر به وردی کار ده‌کات به ڕاده‌ی ٩٠% له ڕێگای پشت به‌ستن به‌و پیتانه‌ی له مێشک‌دا به کاری ده‌هێنین بۆ دروست کردنی ڕسته‌کان.
ئاشکراشیان کردوووه ئامێره‌که له توانایدایه له داهاتوودا یارمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه بدات که تووش بوون به جۆرێک نه‌خۆشی که ڕێگه‌یان پێ نادات بجووڵێن و قسه بکه‌ن.
ده‌یڤیس موسیس یه‌کێک له داهێنه‌رانی ئامێره‌که له زانکۆی کالیفۆرنیا وتی: "به‌پێی کاری ئامێره‌که له‌و بڕوایه‌داین بتوانێت وه‌ک قسه‌که‌رێکی دروستکراو کار بکات".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد ترسیان له‌وه هه‌یه ئامێره‌که کێشه دروست بکات له ڕێگای ئاشکرا کردنی بیرۆکه نهێنییه‌کانه‌وه به ڕێگایێکی هه‌ڵه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یوری گلیر خوێنه‌ری بیرۆکه باسی له‌وه کرد "ده‌توانم پێشبینی ئه‌وه بکه‌م ئه‌نجامی به‌کارهێنانی ئه‌م ئامێره چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌ی تایبه‌تی و شه‌رمه‌زارانه بخوێنێته‌وه".
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment