به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی خاکه‌لێوه سه‌ردار ناسر ئه‌سڵانی ڕایگه‌یاند: به دوای وه‌رگرتنی هه‌واڵێک له‌باره‌ی چالاکیی که‌سێک له کاری ئاماده و بڵاو کردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ورمێ لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
ناوبراو وتیشی: به ئه‌نجامدانی کاری هه‌واڵگری له ده‌ره‌نجامدا شوێنی چالاکیی ئه‌و که‌سه له گوندێکی ده‌وروبه‌ری ورمێ دۆزرایه‌وه و به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی داد پشکنین له‌و شوێنه ئه‌نجام درا.
سه‌ردار ئه‌سڵانی جه‌ختی کرده‌وه: له پشکنینی شوێنه‌که 41 کیلۆ و 500 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تریاک که‌شف کرا و یه‌ک که‌س ده‌ستگیر و ده‌ست به سه‌ر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment