شاندێکی پایه‌به‌رزی HDP سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی تورکیا- پاش دوو ساڵ شاندێکی پایه‌به‌رزی HDP به‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی ئێستای ئه‌و حیزبه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی HDP شاندێکی پایه‌به‌رزی ئه‌و حیزبه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی ئێستای HDP پاش دوو ساڵ سه‌فه‌رێکی دوو ڕۆژ بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان ئه‌و شانده‌ له‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دیدار ده‌کات و پاشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حیزبه‌ سیاسییه‌کان و پێکهاته‌ مه‌ده‌نییه‌کان دیدار ده‌که‌ن که‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و دیدارانه‌ش له‌ هه‌رێمی کوردستان یه‌کڕیزیی کورده‌کان ڕاگه‌یێندراوه‌.

له‌و سه‌فه‌ره‌دا فه‌له‌کناز ئۆچه‌ نوێنه‌ری دیاربه‌کر، عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری شانلی ئۆرفا، ئیمام تاشچیعه‌ر نوێنه‌ری دیاربه‌کر، به‌ردان ئۆزتورک نوێنه‌ری ئاگری و زه‌ینه‌ب بۆغا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی HDP بوڵدان یاوه‌ری ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌؛ دوایین سه‌ردانی HDP دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ سێپتێمبێری 2016 ئه‌نجام درابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13011

Your Comment

You are replying to: .
captcha