ئه‌ندامێکی پارتی داوا له‌ به‌غدا ده‌کات په‌که‌که‌ ده‌ربکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی چوونی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ناو خاکی عێراق به‌ بێ‌بایه‌خ وه‌سف ده‌کات و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌غدا به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ جه‌خت و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ خاکی عێراق بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به‌ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وت: ئێستاکه‌ تۆپی یاری له‌ ناو زه‌وینی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقدایه‌ و ده‌بێ چ له‌ ڕێگای دیپلۆماتیک و چ له‌ ڕێگای ده‌رکردنی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ خاکی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی چوونی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ناو خاکی عێراق بدرێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ ده‌ستدڕێژکاری بیانی بۆ ناو خاکی عێراق به‌ تایبه‌ت ده‌ستدڕێژی تورکیا بۆ شاری شه‌نگال ده‌کاته‌وه‌ و خوازیاری ئیزن نه‌دان به‌ ئاماده‌ بوونی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ ناو خاکی عێراق و ده‌رکردنی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی باکووری ئه‌و وڵاته‌ بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13008

Your Comment

You are replying to: .
captcha