كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌رگای هه‌ڕه‌شه‌كانی تورکیای داخست

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قائیمقامی شنگال ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری قه‌زاكه‌یان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه‌ بۆ نه‌هێشتنی پاساوی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی قه‌زای شنگال به‌ رادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: ئیداره‌ی شنگال سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ى گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ كرد له‌ به‌رامبه‌ر خه‌بات و قوربانییه‌كانی بۆ پاراستنی خه‌ڵک و خاكی شنگال و كشانه‌وه‌كه‌شیان خزمه‌تێكی دیكه ‌بوو بۆ دانیشتوانی ئه‌و سنووره‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌و سنووره‌، ده‌رگای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانی داخست و له‌ ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌كانی ته‌نها زیانی بۆ خۆی و توركیا هه‌یه‌ و هیچ مه‌ترسییێكی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13006

Your Comment

You are replying to: .
captcha