بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی زانیاریی وەدەستهاتوو لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە هێرشی گرووپێکی چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی کلۆبی ئامەد سنوورەوانێکی تورکیا کوژراوە و ٤ کەسی دیکەش کە یەکێکیان هاووڵاتیی مەدەنی بووە بریندار بوونە.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و هێزی تایبەتی پۆلیس و جەندەرمەی تورکیا ڕەوانەی شوێنی هێرشەکە کراون.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوریەت
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment