بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی هەبر ٧ی تورکای ڕایگەیاند دکتور حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە بانگهێشت کرابوو چەند خولەکێک پێش ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی عەسەن بوغای ئەنقەرە.
نوورەدین چانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا و محەمەد ئیبراهیم تاهریان فەرد باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە لەگەڵ کاربەدەستانی حکوومیی تورکیا پێشوازییان لە ڕۆحانی کرد.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment