بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی CNN لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: سەرەڕای وتەکانی ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ئەگەری چۆڵ کردنی سووریا لە لایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە، بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە سەرقاڵی بەرنامە ڕێژی کردنن بۆ زیاتر کردنی هێزەکانیان لە باکووری سووریا.
لەبارەی چۆنییەتی و ئامانجەکانی هەناردنی ئەو هێزانە وەردەکاریی زیاتر دەرنەخراوە بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن هێزی نوێ بۆ بەرگریی کردن لە هێزە پێشووەکان لە سووریا دەنێردرێن، مومکینە لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر مەنبج هێزە ئەمریکییەکان بکرێنە ئامانج.
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادا بەرنامەی بەرەنگار بوونەوەی ئەو وڵاتە هەمبەر داعش بە هاوکاریی کوردەکان و بە ئامادە بوونی 2000 هێز لە سووریا تاوتوێ بکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment