بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هەڕەشەی تورکیا بۆ هەڵکوتانەسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە شاری مەنبج، ئەگەری پێکدادان لە نێوان هێزە کوردەکان و ئەرتەشی تورکیا لە مەنبج هەیە.
بەڵام های یاناروجاک لێکۆڵەری پرسی تورکیا بە ڕۆژنامەی واشنتن تایمز-ی وتووە ئەگەری هەیە ئەنقەرە و واشنتن لە دانووستانەکانیاندا لەگەڵ یەک ڕێکبەکەون و کوردەکانیش لە مەنبج و دەورووبەری ئەو شارە پاشەکشێ بکەن.
ناوبراو درێژەی دا: ناتوانین بڵێین کە تورکیا لە بوونی داعش لە ناوچەکەدا خۆشحاڵ دەبوو بەڵام دەتوانین بڵێین کە تورکیا پێی خۆش بوو کوردەکان بە دەستی داعش لە ناوبرابان.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment