به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیکری ئیشیک جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنی پێشووی خۆی له باکووری سووریا پاش سێ ساڵ ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: له 22ی فێبریوێریی 2015 به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌ی سوڵتان سلێمان ده‌کرا ئه‌و مه‌زارگه له باکووری سووریا بۆ ناو تورکیا گوازرایه‌وه. مه‌زارگه‌ی سوڵتان سلێمان ده‌که‌وێته باکووری سووریا که به‌شێک له خاکی تورکیا ناو ده‌برێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: به دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی داعش له مه‌نبه‌ج و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی پردی کاراکۆزاک له‌سه‌ر ڕووباری فورات له‌و ناوچه‌یه هیچ به‌رته‌سک بوونه‌وه‌یێک بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنه‌که‌ی خۆی نه‌ماوه. له ڕاستیدا مه‌زارگه‌ی سوڵتان سلێمان به شێوه‌ی کاتی بۆ ناو تورکیا گوازرابوویه‌وه و دره‌نگ یان زوو بۆ شوێنی سه‌ره‌کیی خۆی ده‌گوازرایه‌وه چوونکه ئه‌و شوێنه به‌شێک له خاکی تورکیایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment