دۆسیه‌ی دادوه‌ری دژی 242 به‌کارهێنه‌ری تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تومار کراوه‌

به‌شی تورکیا- له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ تورکیا 242 به‌کارهێنه‌ری تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ تاوانی جۆراوجۆر، له‌وان بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان دۆسیه‌ی دادوه‌رییان بۆ کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا، له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو (له‌ 26ی مارچی 2018 تا 2ی ئه‌یپڕیڵی 2018) دژی 242 به‌کارهێنه‌ری تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ تاوانی جۆراوجۆر، له‌وان بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان دۆسیه‌ی دادوه‌ری تۆمار کراوه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌، هاتوووه‌: دژی 454 په‌یج له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌ چه‌ندین تاوان له‌وان بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان، پاڵپشتی له‌و گرووپانه‌، ڕاگه‌یاندنی ئاشکرای په‌یوه‌ندییه‌کان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان، هاندانی خه‌ڵک بۆ دڵڕه‌قی، دوژمنی و سووکایه‌تی به‌ که‌سانی زلهێز، بانگه‌شه‌ بۆ دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگا و وڵات و به‌کارهێنانی ئه‌ده‌بیاتی قیزه‌ون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه‌ که‌ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا 242 که‌س هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و دۆسیه‌یان بۆ تۆمار کراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌ 26ی فێبریڤێری تا ئێستا 845 که‌س به‌ تاوانی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیر و زیندانی کراون.

سه‌رچاوه‌: Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12976

Your Comment

You are replying to: .
captcha