عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستڕه‌سی به‌ ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن نییه‌

به‌شی تورکیا- مسته‌فا کاراسۆ، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PKK‌ له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: پاش کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌نته‌ری عه‌فرین له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا ده‌ستڕه‌سی به‌ ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا کاراسۆ ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PKK له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ گوشاره‌کان دژی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی کراوی PKK‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌ و وتی: گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ سه‌ر ئۆجه‌لان له‌ ئیمرالی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ به‌ندی تاکه‌که‌سی خۆی له‌ زیندانی ئیمرالی ده‌ستڕه‌سی به‌ ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن نییه‌.

ناوبراو له‌ لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: پێشتر ئۆجه‌لان له‌ به‌نده‌که‌یدا ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی بوو به‌ڵام پاش کۆنتڕۆڵی سه‌نته‌ری عه‌فرین له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ کاراسۆ هۆکاری ئه‌و کاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی ئیمرالی به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌مبه‌ر داگیرکردنی عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپای تورکیای ڕاگه‌یاندوووه‌ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ هیچی ده‌رنه‌بڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12973

Your Comment

You are replying to: .
captcha