هه‌ولێر پێشنیاری هاوپه‌یمانان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان قبووڵ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌ولێر پێشنیاری هاوپه‌یمانی دژه‌داعش سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان قبووڵ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش پێشنیاری به‌ به‌غدا کردوووه‌ که‌ پێش له‌ هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ دووباره‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ هێزی هاوپه‌یمانان پڕۆسه‌ی ئیداره‌ کردنی هاوبه‌شی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی پێشنیار کردوووه‌ که‌ له‌ ساڵانی 2011 تا 2014 باو بوووه‌ و له‌ کاتی زاڵ بوونی داعش له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕاگیرابوو و ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی قبووڵ کردوووه‌ به‌ڵام تاکوو ئێستا دانووستانێک له‌ نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12969

Your Comment

You are replying to: .
captcha