فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا باره‌گای PKK له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن

به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا 9 ئامانجی له‌ پێش دیاری‌کراوی PKKیان له‌ ناوچه‌ی هاکۆرک- زاپ بۆردومان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێری ٤:٠٠ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا 9 ئامانجی له‌ پێش دیاری‌کراوی PKK له‌وان گوندی بێرچمیان له‌ سنووری شاره‌دێی سیده‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بۆردومان کرد.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه‌: فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا شه‌وانه‌ بنکه‌ی PKK پێکهاتوو له‌ حه‌شارگه‌، هه‌ماری جیهازاتی سه‌ربازی و بنکه‌ی سه‌ربازییان له‌ ناوچه‌ی هاکۆرک- زاپ بوردومان کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12968

Your Comment

You are replying to: .
captcha