به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رایان دیلۆن ده‌شڵێت: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه جێناكۆكه‌كان.
قسه‌كانی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له كاتێكدایه ماوه‌یێكه ده‌نگۆ هه‌یه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه جێناكۆكه‌كان به تایبه‌تی شاری كه‌ركووک.
ڕایان دیلۆن له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ناوچه جێناكۆكه‌كان له مه‌ترسی داعش بپارێزن بۆیه خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
شایانی باسه؛ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كشانه‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment