به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حیم غوڵامیان به‌ڕێوه‌به‌ری سنووری حاجی ئۆمه‌ران له‌و باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ که له ڕۆژی 9ی خاکه‌لێوه‌وه ده‌ستی پێکردوووه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 15ی خاکه‌لێوه هه‌ڵده‌گیرێت و هاتوچۆی ئاساییی بارهه‌ڵگره‌کان ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
غوڵامیان ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی هاتوچۆ له‌و سنووره‌وه کرد و وتی: ساڵی 1396 مامناوه‌ندی ڕۆژانه 1000 که‌س به‌و سنووره‌دا تێپه‌ڕیون و کۆی ئه‌و موسافیرانه‌ی له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتوچۆیان کردوووه گه‌شتۆته 401 هه‌زار و 996 که‌س.
ناوبراو گوتیشی: پاش ئه‌وه‌ی ڕسووماتی مه‌رز له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌ڵگیرا ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمیان کردوووه زیادی کرد و له هه‌ندێک ڕۆژانی نه‌ورۆزدا دوو هه‌زار گه‌شتیار به‌و سنووره‌دا تێده‌په‌ڕین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment