به‌غدا هێزێكی زۆر له سنووری سووریا و ده‌وروبه‌ری شنگال بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، سوپای عێراقی هێزێكی زۆر له‌ سنووره‌كانی سووریا و ده‌وروبه‌ری شنگال كۆ ده‌كاته‌وه ‌و به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌ش زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌نا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی خانه‌سۆر به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: له ‌ئێستادا سه‌رجه‌م گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری شنگال و ده‌وروبه‌ری كشاونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال (یه‌په‌شه‌) ماون كه‌ سه‌رجه‌میان ئێزیدین و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن.

ناوبراو ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ هیچ هێزێكی‌تر له‌ شنگال مابێت و وتی: "یه‌په‌شه‌ هیچ ناوچه‌یێكیان به ‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه و ته‌نها بوونیان هه‌یه‌ و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئێزیدخانیش ده‌ركراون".

ڕه‌نا كه‌مال سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی سوپای عێراقیش ده‌ڵێت: "لیوای 73 له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا له ‌ناوچه‌ی ڕه‌بیعه‌ جێگیر كراون و جگه‌ له‌وه‌ش فیرقه‌ی 15 له‌ شنگاله‌وه‌ تاوه‌كوو خانه‌سۆر بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و چه‌كی قورسیان پێیه‌ و ته‌نانه‌ت هێزه‌كه‌ی سه‌ر سنوور سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و چه‌ندین تانک و زریپۆشی سه‌ربازییان پێیه‌".

ناوبراو هۆشداریشی له ‌ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر شنگال دا و وتی: "ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بۆ شنگال بكات ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به‌ جۆرێک پڕچه‌ک كراون كه‌ ده‌توانن به‌ ته‌واوی به‌ریان پێبگرن و ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12960

Your Comment

You are replying to: .
captcha