هه‌وڵی دروست كردنی ناكۆكی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌‌ و حه‌شدی شه‌عبی شكستی هێنا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ دروست كردنی ناكۆكی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌‌و حه‌شدی شه‌عبی‌ و سوپای عێراق دران، شكستیان هێنا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ دروست كردنی ناكۆكی له ‌نێوان پێشمه‌رگه‌‌ و سوپای عێراق ‌و حه‌شدی شه‌عبی ده‌دران شكستیان هێنا.

به ‌وته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، هه‌وڵ هه‌بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی ناكۆكی له ‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا بقۆزرێته‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێستا عێراق وڵاتێكی پێشكه‌وتوووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ جیهان وای‌ده‌زانی عێراق كۆتایی هاتوووه‌‌ و دابه‌ش بوووه‌".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12957

Your Comment

You are replying to: .
captcha