بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەشەممە 12ی خاکەلێوە خۆپیشاندانی فراوان لە هەندیک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێكردووە و خۆپیشاندەران چەندین دروشم دژی سیستمی سیاسی هەرێم و كۆتایی هێنان بە سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەڵێنەوە.
ماوەی هەشت رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەردەوامی هەیە، هەرچەندە حكوومەتی هەرێم بڕیاریدا سیستمی پاشەكەوتی مووچە كەم بكاتەوە بەڵام فەرمانبەران ئەو بڕیارە رەت دەكەنەوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment