بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم شەشۆ لە لێدوانیکی لەگەڵ باسنیووز وتی: پاش درێژەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر شەنگال، ئێزەدییەکانی دەورووبەری شەنگال ئاوارە دەبن.
ناوبراو زیادی کرد تاکوو ئێستا نزیک لە 10 هەزار کوردی ئێزدی لە چیاکانی شەنگال نیشتەجێ بوون، بەڵام ئێستا بە بۆنەی هەڕەشەی سەرۆک کۆماری تورکیاوە مەترسی ئاوارە بوونی دووبارەیان هەیە.
قاسم شەشۆ جەختی کردەوە خەڵکی شەنگال نیگەرانی ئەوەن جارێکی دیکە ئاوارە ببن و ێستاش ژمارەیێک لەوان خەریکی چۆڵ کردنی شەنگال-ن و بەرەو کوردستان بەڕێکەوتوون تاکوو بتوانن لە کەمپەکانی دهۆک جێگیر ببن.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment