بە هیچ شێوەیێک باسی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانمان نەکردووە

بەشی تورکیا- ئایهان بیگلەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیێک باسی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانمام نەکردووە و وتیشی ئەرکی ئێمە باوڕمەند کردنی خەڵکە بە سیاسەت وەکوو تەنها ڕێگای گۆڕان لە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت: پارتی دیموکراتیکی گەلان پارتێکی سیاسیی جیاواز لە تورکیایە و لە ریزی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو پارتەدا بیر و بڕوا و ڕای جیاوازی کۆمەڵایەتی هەیە. پرسەکەش دیموکراتیزە کردنی تورکیایە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ئەرکی سەرشانی ئێمەیە ئەو باوەڕە تۆکمە بکەین کە تورکیا دەتوانێت لە ڕێگای سیاسەتەوە گۆڕانکاری بکات. ئەم بابەتەش بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان مسۆگەر ناکرێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12947

Your Comment

You are replying to: .
captcha