بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت: پارتی دیموکراتیکی گەلان پارتێکی سیاسیی جیاواز لە تورکیایە و لە ریزی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو پارتەدا بیر و بڕوا و ڕای جیاوازی کۆمەڵایەتی هەیە. پرسەکەش دیموکراتیزە کردنی تورکیایە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ئەرکی سەرشانی ئێمەیە ئەو باوەڕە تۆکمە بکەین کە تورکیا دەتوانێت لە ڕێگای سیاسەتەوە گۆڕانکاری بکات. ئەم بابەتەش بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان مسۆگەر ناکرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment