بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ ڕۆژنامەی عێراقیی «الصباح الجدید» ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر بۆ پاشەکەوتی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن ناڕاستن.
حەدیسی زیادی کرد دەوڵەتی فیدراڵ بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە دابین کردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات و وتیشی بەغدا بڕی 371 ملیار و 540 ملیۆن دیناری بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕادەستی هەولێر کردووە و بڕیارە حکوومەتی هەرێمی بە داهاتی نەوت مووچەکە تەواو بکات و بە فەرمانبەرانی بدات.
ناوبراو جەختی کردەوە هەولێر دەبێت بە تەواوی بە بێ هیچ پاشەکەوت کردنێک مووچەی فەرمانبەران بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment