فەرەنسا بەنیازە جێگای ئەمریکا بۆ کورد بگرێتەوە

بەشی جیهان- ئولیڤێر پیۆت دەڵێت هۆکاری پشتگیریی فەرەنسا لە کورد و جێگیر کردنی هێزەکانی لە باکووری سووریا، ڕۆڵگێڕانی زیاترە لە ناوچە کوردنشینەکاندا پاش ئەگەری چوونەدەرەوەی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە فەرەنسا هەڵویستێکی توندی هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین نەگرتەوە، ئێستا پێشنیازی نێوەندگیری کردنی لە نێوان کوردەکانی سووریا و تورکیای کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی هێز بۆ شاری مەنبج و ڕێگری کردنی لە داگیر کردنی ئەو شارە لە لایەن تورکیاوە ڕاگەیاندووە. هاوکات سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتەیێکی چاوەڕواننەکراودا باسی لە چۆڵ کردنی سووریا کردووە.

ئولیڤێر پیۆت کارناسی پرسی کورد لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییە لە سووریا و ئینتیمای فەرەنسا بۆ پشتگیری کردنی کوردەکانی سووریا بە فرانس 24ی وت: فەرەنسا لە وتەکانی ترەمپ تێگەیشتووە کە ئەمریکا خەریکی بەجێ هێشتنی سووریایە. ئینتیمای ئەورووپاش بە ڕۆڵگێڕان لە سووریا بەسراوە بە مەیلی فەرانساوە، بەو هۆیشەوە فەرەنسا مەیلی خۆی بۆ ئەو پاڵپشتییە پیشان داوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئێمە پشتگیری لە کوردەکان نەکەین هەموو چەنسەکان بۆ ڕۆڵگێڕان لە سووریا لە دەست دەدەین و هەموو شتێک دەکەوێتە ژێر کونترۆڵی دەسەڵاتی ناوەندییەوە.

ئولیڤێر پیۆت لەو باوڕە دایە هەڵویستی نوێی فەرەنسا بە مانای هۆشداری دان بە تورکیایە لە بارەی هێرش کردنی ئەو وڵاتە بۆ سەر مەنبج و ئەگەری هەیە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لە نێوان فەرەنسا و تورکیا لەو شارەدا ڕووبدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12938

Your Comment

You are replying to: .
captcha