هەوڵی فەرانسە بە ئاراستەی شەرعیەت دان بە گرووپە تیرۆریستییەکانە

بەشی تورکیا- بەکر بووزداغ وتەبێژی عکوومەتی تورکیا لە کاردانەوە بە پێشنیاری ماکرۆنی سەرۆک‌کۆماری فەرانسە بۆ نێونجیگەری لە نێوان تورکیا و یەپەگە ڕای‌گەیاند: ئەم هەوڵەی وڵاتی فەرانسە لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ شەرعیەت بەخشین بە گرووپە تیرۆریستییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بووزداغ وتەبێژی عکوومەتی تورکیا لە لێدوانێکدا باسی لە پێشنیاری ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرکۆماری فەرانسە بۆ نێونجیگەریی نێوان تورکیا و یەپەگە کرد و وتی: پشتیوانیی فەرانسە لە گرووپی تیرۆریستیی پەیەدە و بەیاننامەکانی عکوومەتی فەرانسە لەمبارەوە پشتگیریی ئاشکرا لە تیرۆریسم و هەوڵ بۆ شەرعیەت بەخشین بە گرووپە تیرۆریستییەکانە. ئەم هەوڵە هاوکاری لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت کە هێرشی کردۆتە سەر تورکیا.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد پشتیوانی لە تیرۆریزم بە هیچ شێوەیێک قبووڵ ناکرێت و تورکیا لە بەرنگار بوونەوەی تیرۆردا بەردەوام دەبێت و ئەوانەشی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن پشتیوانییەکانی تورکیا لە دەست دەدەن. ئەوەی لەگەڵ تیرۆریستان دۆستایەتی بکات دۆستایەتیی تورکیا لەدەست دەدات و ئەوەی ببێتە هاوکاری تیرۆریستان دەبنە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا. هیوادارین تورکیا ئەم کارە نالۆژیکە ئەنجام نەدات.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12930

Your Comment

You are replying to: .
captcha