دۆناڵد ترەمپ: بەم زووانە لە سووریا دەکشێینەوە

بەشی جیهان- دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەم زووانە لە سووریا دەکشێنەوە و دۆخەکە بۆ لایەنەکانی تر بەجێدەهێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆناڵد ترەمپ لە وتەیێکیدا لە ویلایەتی ئۆهایۆ وتی، "سووریا بەجێ دەهێڵین، دوای ئەوەی لەسەدا سەد داعشمان تێکشکاند، ڕایانکرد و تێکشکان، زۆر بە خێرایی شکستمان پێهێنان".

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا لە سێ مانگی ڕابردوودا ٧ ترلیۆن دۆلاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە، کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوتابخانەیەک یان دامەزراوەیەک دروستدەکەن، بۆردومان دەکرێت، بەڵام کاتێک بیانەوێت قوتابخانەیەک لە ئۆهایۆ دروستبکەن، بە ئاسانی پارەیان بۆ ئەوە دەستناکەوێـت.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بێئاگایی خۆی لە پلانێکی لەو جۆرە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئامارەکان، ئێستا نزیکەی ٢ هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن، کە لە ناوچە کورییەکان و منبج و تەنف و چەند ناوچەیێکی تر جێگیرن.

News Code 12929

Your Comment

You are replying to: .
captcha