وادەی بانگەشەی ھەڵبژاردن دوا دەخرێت

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، وادەی دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوا دەخات و وتەبێژی كۆمسیۆنیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

کوردپرێس- كەریم تەمیمی، وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند:" بڕیار دراوە وادەی دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ رۆژی 14ی نیسانی ئەمساڵ دوا بخرێت.

ناوبراو وتیشی: هۆكاری دواخستنی ئەو وادەیە، دەگەڕێتەوە بۆ گرفتی تەكنیكی.

پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 10ی 4ی بۆ دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری كردبوو، كە بڕیارە رۆژی 12ی 5ی 2018، بەڕێوە بچێت.

News Code 12926

Your Comment

You are replying to: .
captcha