کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە دامەزرانی پارتی نوێی لە باکووری سووریا

بەشی تورکیا- بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کاردانەوەی هەمبەر دامەزرانی پارتی نوێی «سووریای داهاتوو» پیشان دا و وتی: ئێمە باش ئەمانە دەناسین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بینالی یڵدرم وتیشی: لە ڕاستیدا ئەم رێکخراوانە لە خۆوە دروست نەبوون. ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە یەکێک ئەم رێکخراوانەی دروست کردووە. بۆ خزمەت کردنی بە ئامانجەکانی کەسانێک دروست کراون و ئاراستە دەکرێن".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: ئێمە ئەمانە باش دەناسین لە هەر جل و بەرگێک و لە ژێر هەر ناوێکدا بن، ڕەنگە بتوانن لە ماوەیێکی کورتدا هەندێک لە دۆستانی ئێمە فریو بدەن، بەڵام ناتوانن کۆماری تورکیا و میللەتی تورکیا فریو بدەن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12911

Your Comment

You are replying to: .
captcha