بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارتی سووریای داھاتوو له شاری ڕه‌قای سووریا كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند. له كۆنگره‌كه‌دا نوێنه‌رانی زۆر شاری کوردستانی سووریا و باكووری سووریا ئاماده بوون.
ئامانجی پارتی سووریای داھاتوو ئه‌وه‌یه هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی سووریا و باكووری سووریا له خۆ بگرێت و تێبكۆشێت له پێناو كۆتایی هێنان به شه‌ڕ. هه‌روه‌ها له پێناو چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه، چاره‌سه‌ریی جددی، گه‌وره و كاریگه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌روان فتێح كه ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری «پارتی سووریای داھاتوو»ە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ساڵانی ڕابردوودا، له بواری سیاسی‌دا بۆشایی گه‌وره له سووریا دروست بووه.
«هه‌میشه هه‌نگاوی سه‌ربازی له پێشه‌وه بوو، ئێمه‌ش وه‌ک كۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و وه‌ڵاتپارێز به پێویستمان زانی كه وه‌ڵاتی خۆمان له‌م ئاڵۆزییه ده‌رخه‌ین. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌م پارتییهمان دامه‌زراند.»
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی له شاری ڕه‌قا پارتییه‌كه دامه‌زراوه مه‌روان فتێح ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌وڵمان دا له نێو ئه‌م وێرانییه‌دا و له نێوان ئه‌م شاره كاول كراوه‌دا، چاره‌سه‌ری بۆ گه‌لی سووریا بخه‌ینه ڕوو.
پاش دامەزرانی ئەو پارتە نوێیە، هێزەر نوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەوەی کە من لەو پارتە پێم گەیشتووە ئەوەیە کە ئەو پارتە پێکهاتووە لە هه‌موو گه‌لان، ئایین و باوهڕەكانی سووریا و وا بیر دەکەم ئەو پارتە نوێنەری خەڵکی ناوچەکە بێت.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment