ئەنقەرە هەوڵی دابەش کردنی هەرێمی کوردستان دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: تورکیا هەوڵ دەدات هەرێمی کوردستان دابەش بکات ئەوەش لە ڕێگای دروست کردنی فیتنە لە نێو خەڵکی هەرێم لە ڕێگای ڕێگری کردن لە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ پارێزگای سلێمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: ئەنقەر بە نیازە هەرێمی کوردستان بە دوو بەشی ئیدارەی سلێمانی و ئیدارەی هەولێر دابەش بکات بەمەبەستی لاواز کردنی هەرێمی کوردستان، بۆیەش تورکیا ڕێگری دەکات لە گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی.

سوورچی جەختیشی کردەوە هەموو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال کشاونەتەوە و کەسێک لەو ناوچەیەدا نەماوە و ئێستا ئەو هێزانە لە چیای قەندیل لە نزیکیی سلێمانی-دان.

سوورچی وتیشی تورکیا بە دوای بیانووە بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناخۆیی عێراق و چاوی تەماحی لە هەموو ناوچەکانی مووسڵە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12892

Your Comment

You are replying to: .
captcha