بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی قەیرانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کۆنترۆڵی ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕایگەیاند لایەنگری هیچ یەک لە لایەنەکان نییە. کوردەکانی عێراق دەڵێن ئەو هەڵویستەی ئەمریکا هەڵ کردنی چرای سەوز بوو بۆ کۆنترۆڵی دووبارەی ناوچە کێشەلەسەرەکان لە لایەن بەغداوە و ئەمریکا خەیانەتی لە کورد کردووە.
واشنتن هەروەها لە پرسی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە لە لایەن تورکیاوە، وتی ئەمریکا هێزی لەو ناوچەیەدا نییە و بۆیە هەڵویستێکی بێ لایەنی هەمبەر ئەو پرسە هەیە.
کوردەکانی سووریاش ئەمریکایان بە خەیانەت کردن تۆمەتبار کرد، چوونکە کوردەکان لەو باوڕەدان لە شەڕی داعشدا ڕۆڵی هێزی وشکێنیی ئەمریکایان بووە و ئەمریکا دەبوو هاوکاریی ئەوانی قەرەبوو بکردبا.
داگ باندۆ لێکۆڵەری ئەنستیتۆ کاتۆ و بریکاری تایبەتی ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لە یادداشتێکدا لە بارەی هەڵویستەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کوردەکانەوە دەنووسێت: هەڵویستەکانی ئەم دواییە ئەمریکا لە بارەی کوردەکانەوە بوو بە هۆی ئەوەی کە چیدی کورد متمانە بە ئەمریکا نەکات.
ناوبراو لە یادداشتەکەیدا کە لە ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئاتلانتیک بڵاو کراوەتەوە لەو باوڕەدایە کە کوردەکان چیدی هیچ هۆکارێک نابینن کە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکەن یاکوو متمانەی پێبکەن.
داگ باندۆ لە کۆتایی یاداشتەکەیدا دەپرسێت: بۆچی دەبێت کورد هاوکاریی ئەمریکا بکات؟ لە کاتێکدا لە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین هیچ کارێکی نەکرد و تەنانەت لە گەڵ تورکیا هاوڕێ بوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment