سەقز، سنە و کامیاران خاوەنی زیاترین ئاماری ڕووداوی هاتووچۆی نێو شارین

بەشی کوردستان- سەرۆکی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان ڕایگەیاند: سەقز، سنە و کامیاران خاوەنی زیاترین ڕێژەی ڕووداوی هاتووچۆی نێو شارین لە کوردستان و زۆرترین ئامای ئەو ڕووداوانەش لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوەی پارێزگاوە بووە کە سەردانی کوردستان دەکەن لە پشوودانەکانی نەورۆزدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەمەزان نادری وتیشی ئەو ڕووداوانەی کە دەبنە هۆی بریندار بوونی خەڵک لە سەدا 17 زیادی کردووە و هەروەها لە چاو ساڵی پێشوودا ئەوڕووداوانەی کە دەبنە هۆی گیان سپاردنی خەڵک دابەزیووە.

ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند لە سەدا 18 ڕێژەی هاتوو چووی نێوشاری لە پارێزگای کوردستان زیادی کردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12874

Your Comment

You are replying to: .
captcha