عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ دووپات بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی شکستی سه‌ربازی له‌ عێراق هۆشداری دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ دووپات بوونه‌وه‌ی شکستی سه‌ربازی هۆشداری دا وه‌کوو ئه‌و شته‌ی له‌ سه‌ره‌تای هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ ئه‌و وڵاته‌ ڕووی دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پاش دیدار له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ناوچه‌ی "المعامل" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا که‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌ که‌مبوونی ئیمکانات خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌ برد، وتی: له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی‌ درۆینه‌ی داعش به‌ سه‌ر هێزه‌کانی خۆمان به‌ زه‌رره‌ی ئاسایشی وڵات و هاووڵاتییان سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت، بۆچی ببینه‌ داره‌ده‌ستێک بۆ داعش به‌ مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ درۆینه‌کان له‌وان کوژرانی ژماره‌یێک له‌ سه‌ربازانمان له‌ ئه‌نبار؟

عه‌بادی وێڕای داوای یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی عێراقییه‌کان بۆ ڕێگری له‌ دووپات بوونه‌وه‌ی شکستی سه‌ربازی و ئه‌منی و ڕووخانی ژماره‌یێک له‌ پارێزگاکان به‌ ده‌ستی چه‌کدارانی داعش له‌ ساڵی 2014ی زایینی، له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی جێگیربوونی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهاتوو به‌ گیانبه‌ختکاری و بوێریی هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی جه‌ختی کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سوومه‌ریه‌نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12867

Your Comment

You are replying to: .
captcha