چین دڵی تایبه‌ت به‌ ئاسمانگه‌ڕی و بۆشاییی گه‌ردوون دروست ده‌كات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له‌ وڵاتی چین دڵێكی ده‌ستكردی تایبه‌ت به‌ ئاسمانگه‌ڕانی بۆشاییی گه‌ردوونیان درووست كردوووه‌ و به‌نیازن به‌م زووانه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌ چاره‌سه‌رییه‌كانی دڵ له‌ ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان به‌كاری بهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیای ئاسمانگه‌ڕی و بۆشاییی گه‌ردوونی و ئه‌كادیمیای كه‌شتیه‌ ئاسمانییه‌كانی چین به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م دڵه‌ ده‌ستكرده‌یان درووست كردوووه‌.

له‌م جۆره‌ دڵه‌ ده‌ستكرده‌دا جۆرێک له‌ ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌لیكتریكی به‌كار هاتوووه‌ كه‌ په‌مپ كردنی خوێنی له‌ئه‌ستۆیه‌ سیسته‌می ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌ هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌و مووشه‌كه‌ گه‌ردوونیانه‌ی كه‌ كه‌ره‌سته‌كانی گه‌ردوونگه‌ڕان ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویی.

حكوومه‌تی چین رای‌گه‌یاندوووه كه‌ ساڵی رابردوو دڵه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ تاقی كردۆ‌ته‌وه‌ و ئه‌و مه‌ڕانه‌ زیاتر له‌ 100 رۆژ ژیاون و یه‌كێكیشیان به‌ 139 رۆژ ریكۆردی زیاترین ته‌مه‌نی به‌ دڵی ده‌ستكرد تۆمار كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12864

Your Comment

You are replying to: .
captcha