وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی کوردی کرد

به‌شی ئێران- سه‌یدعه‌باس ساڵحی به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌ و نه‌ورۆزه‌وه‌ سه‌ردانی شارام نازری، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی کوردی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و دیداره‌دا سه‌یدعه‌باس ساڵحی ڕێزی گرت له‌ ماندووبوونی مامۆستا شارام نازری به‌ ئه‌ده‌بی کۆنی ئێرانی و به‌کارهێنانی شیعری شاعیرانی گه‌وره‌ی فارسی زمان وه‌کوو فیردۆسی، مه‌وله‌وی و حافز.

مامۆستا شارام نازری که‌ به‌ شوالیه‌ی سترانی ئێرانی ناسراوه‌ له‌و دیداره‌دا سوپاسی وه‌زیری ڕۆشنبیریی ئێرانی کرد و وتی: به‌ڕێزتان یه‌که‌م وه‌زیرن که‌ سه‌ردانی ماڵی منتان کردوووه‌ و ئه‌وه‌ش جێگای ڕێزه‌.

مامۆستا نازری داوای له‌ وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد کرد ئاوڕ له‌ توانای مۆسیقای ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی کوردواری بدرێته‌وه‌ و پێشه‌نگانی بواری مۆسیقا پشتگیری بکرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12862

Your Comment

You are replying to: .
captcha