به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و دیداره‌دا سه‌یدعه‌باس ساڵحی ڕێزی گرت له ماندووبوونی مامۆستا شارام نازری به ئه‌ده‌بی کۆنی ئێرانی و به‌کارهێنانی شیعری شاعیرانی گه‌وره‌ی فارسی زمان وه‌کوو فیردۆسی، مه‌وله‌وی و حافز.
مامۆستا شارام نازری که به شوالیه‌ی سترانی ئێرانی ناسراوه له‌و دیداره‌دا سوپاسی وه‌زیری ڕۆشنبیریی ئێرانی کرد و وتی: به‌ڕێزتان یه‌که‌م وه‌زیرن که سه‌ردانی ماڵی منتان کردوووه و ئه‌وه‌ش جێگای ڕێزه.
مامۆستا نازری داوای له وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد کرد ئاوڕ له توانای مۆسیقای ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی کوردواری بدرێته‌وه و پێشه‌نگانی بواری مۆسیقا پشتگیری بکرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment