بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دوێنێ سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە بولگاریان لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە و باسیان لەو نیگەرانییانە کرد کە ئاڕاستەی تورکیا کراونەتەوە و لە بارەی پرسی کۆچبەران و چالاکییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و دۆخی ڕۆژنامەنووسان.
دۆناڵد توسک دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: "نەمانتوانی هیچ ڕێککەوتنێکی تۆکمە بەدەست بهێنین، بەڵام هێشتا هیوام وایە کە لە داهاتوودا پێی بگەین."
ڕاشیگەیاند: تەنیا بەرەوپێشچوون لەو کێشە و نیگەرانییانەی کە ئاڕاستەی تورکیا کراونەتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا گەشە پێدەدات.
ناوبراو وتیشی: "ئامادەییی خۆمان بۆ بەردەوامی دیالۆگ و کارکردن بۆ زاڵبوون بە سەر سەختییەکاندا دووپات دەکەینەوە."
لە بەرامبەردا ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هیوادارین کاتە سەختەکانمان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا تێپەڕاندبێت. تورکیا و یەکێتی ئەورووپا ماوەیێکی زۆرە هاوبەشی ستراتیژی یەکترین. هەڵەیێکی گەورەیە بۆ یەکێتیی ئەوروپا ئەگەر تورکیا سیاسەتەکانی دوور بخاتەوە."
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment