باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال ڕه‌ت دەکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پاش ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆ‌غان سه‌رکۆماری تورکیا ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگالی ڕاگه‌یاندوووه‌، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق ئاوه‌ها بابه‌تێکی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یڵدیز باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا هیچ جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه‌ له‌ شاری ئێزدی نشینی شه‌نگال له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له‌ ئارادا نییه‌.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا دوانیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێکدا بۆ لایه‌نگرانی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ شاری ترابزۆن ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌که‌ی له‌ شاری شه‌نگال دژی هێزه‌کان پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستی‌پێکردوووه‌.

پێشتریش فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق چه‌ند کاتژمێر پاش ئه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا هه‌ر جۆره‌ جووڵه‌ی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی کنۆز میدیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12848

Your Comment

You are replying to: .
captcha