بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هاوپهیمانى دهڵێت: "زۆر گرنگە هێز و کەسانی دڵسۆزی ئەم وڵاتە خۆساز بدەن بۆ گۆرانکاری بنەڕەتی لە فۆرمی حوکمڕانی كوردستان و کۆتایی هێنان بە زوڵمی پاشەکەوتی مووچە و قۆرخکاری داهات".
هاوپهیمانى جهخت لهوه دهكاتهوه، بەپێی یاسا ئەرکی دەزگا پەیوەندیدارەکانی پۆلیس و ئاسایشە بە شێوازی مەدەنییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن. چونکە بێگومان کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانیش ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن، ئەوانیش وەک هاووڵاتییانی تر مافەکانیان زەوت کراوە.
دهقى ڕاگهیێندراوهكه
جەماوەری بەشخوراوی کوردستان،
هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری پشتیوانی ڕاشکاو و ئاشکرای داواکارییە رەواکانتانە. مافەکانتان لە ژێر سایەی سیستەمی گەندەڵی و پاوانکاری حیزب و خزم زەوت کراوە. مافی خۆتانە بە ڕێگای مەدەنی ڕووبەرووی ئەم ستەمە ببنەوە و داواکاری کۆتایی هێنان بکەن بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە.
بەپێی یاسا ئەرکی دەزگا پەیوەندیدارەکانی پۆلیس و ئاسایشە بە شێوازی مەدەنییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن. چونکە بێگومان کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانیش ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن، ئەوانیش وەک هاووڵاتییانی تر مافەکانیان زەوت کراوە. هاوولاتییان بێ باک نین لە ئارامی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ئەوان پارێزەری موڵک و ماڵی گشتین دەشبێ وریا بین نەهێڵن هەوڵە مەدەنییەکان بەلاڕێدا ببرێت و بە ئاڕاستەی توندوتیژی ببرێت.
ئێمە لە هاوپەیمانی باوەڕمان وایە ئەم حوکمڕانییە بێ باکە توانای بەدیهێنانی لانی کەمی داخوازییەکانی خەڵکی نییە و چیتر هیچ ئومێدێکی لەسەر هەڵناچنرێت. لە بەر ئەوە زۆر گرنگە هێز و کەسانی دڵسۆزی ئەم وڵاتە خۆساز بدەن بۆ گۆرانکاری بنەڕەتی لە فۆرمی حوکمڕانی كوردستان و کۆتایی هێنان بە زوڵمی پاشەکەوتی موچە و قۆرخکاری داهات.
هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment