ڕێککه‌وتننامه‌ی نهێنی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕه‌ت کرایه‌وه‌/هێرشی توند بۆ سه‌ر گۆڕان و کۆمه‌ڵ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە بکرێت و لەم هەفتەیەدا ئەو بڕیارە دەدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداری کردنی لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی ڕووداو باسی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە کرد.

دڵشاد شەهاب گوتی: "بەپێی ئەو داهاتەی لە بەردەستە وەک داهاتی نەوت و ناوخۆ، هەروەها ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت، چاوخشاننەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەکرێت. لەم هەفتەیەدا بڕیاری گۆڕانکاری دەدرێت".

دڵشاد شەهاب گوتیشی: "دەبێ وەزارەتی دارایی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە سەر ئەو داهاتانەی بەردەستن، کۆ ببێتەوە؛ بەو بڕە پارەیەی لە بەغدا هاتوووە، بەوەی پشتیوانی پێشمەرگە دەکرێت و بە داهاتی ناوخۆ و نەوتەوە لە هەمووی خشتەیێک ئامادە دەکرێت و دەخرێتەڕوو. هاوتا دەکرێت لەو زیادەیەی لە داهاتەکان دروست بووە بەشی چەندی زیاد دەکات بۆ مووچەی هاووڵاتییان دەخرێتەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت".

ڕۆژی 25ی مارچی 2018 لە راگەیێندراوێکدا، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رای‌گەیاند: ئه‌گه‌ر به‌غدا مانگانه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هه‌زار دیناره و بڕه‌ پاره‌یێكى كه‌مه‌‌، حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆى كوردستان، ده‌ستكارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ ده‌كات به‌ جۆرێک كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى مووچه‌خۆراندا بێت.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى راسپاردوووە له‌ ڕۆژانى داهاتوودا به‌پێى داهات خشته‌ى نوێى مووچه ئاماده ‌بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر بدرێت تاكوو مووچه‌ى داهاتوو به‌و خشته‌ نوێیه‌ دابه‌ش بكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رۆژی سێشەممە 27ی مارچی 2018 ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز کۆ دەبێتەوە و خشتەی نوێی مووچە یەکلایی دەکاتەوە کە هەر ئەمڕۆ لیژنەیێکی بۆ دروست کرا، رۆژی پێنجشەممەش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی ڕادەگەیێندرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12842

Your Comment

You are replying to: .
captcha