کوردپرێس، ئەمڕۆ ماڵپەری بی.بی.سی بەریتانیا لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد بە گوێرەی توێژینەوەیێکی پاراستنی ئاژەڵانی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە ٥٠٠ خوێندکاری زانکۆی جیهان ئەنجامیان داوە، پیشانی دەدات ئەو ئاژەڵانەی کە مەترسی لە ناوچوونییان هەیە خۆیان دەبینەنەوە لە ئاژەڵە مەمکدارەکان و باڵندەکان لە کیشوەری ئەفریقا.
هەر لە هەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٠% جەنگەڵەکانی جیهان لە وڵاتی چین بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا تووشی لە ناوچوونی ئاژەڵان بۆتەوە بە تایبەت پڵنگی مجوری.
زۆربەی خوێندکارەکان لە توێژینەوەکانیاندا ئاماژە بە ئەوەش دەکەن، ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە ئایندەدا لەگەڵ سروشتدا بژین پێویستە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوادا ئاگاداری پاراستنی ئاژەڵان بین و چاودێری بارودۆخی تەندروستیان بکەین.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا یەکێک لە دەگمەنترین کەرکەدەنەکانی دونیا لە وڵاتی کینیا بەهۆی نەخۆشیەوە مردار بوویەوە، ئەمەش شارەزایانی پاراستنی ئاژەڵانی دونیای نیگەران کرد و لە چەندین وڵاتی دونیاش کۆنفرانس سەبارەت بە پاراستنی گیانی ئاژەڵان لە جیهان ئەنجام درا .
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment