18 ساڵ زیندان بۆ لزگین بۆتان؛ بڕیاری بێ تاوانی بۆ ئاده‌م گه‌وه‌ری

به‌شی تورکیا- کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی تاوانی دوو نوێنه‌ری وان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو و لزگین بۆتان 18 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بۆ ده‌رکرا، به‌ڵام ئاده‌م گه‌وه‌ری بێ تاوان ده‌رچوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لزگین بۆتان و ئاده‌م گه‌وه‌ری دوو نوێنه‌ری شاری وان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ دادگه‌ی سزای لقی 2ی وان به‌ڕێوه چوو و دادوه‌ری دۆسیه‌که‌ لزگین بۆتانی به‌ تاوانی "هه‌وڵ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی وڵات"، "ئه‌ندامێتی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" و "هاندانی ئاشکرا بۆ سزا کردن" به‌ 18 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان سزا دا.

هه‌روه‌ها دادگه‌ به‌ لێکدانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌کان دژی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ ئاده‌م گه‌وره‌ی نوێنه‌رێکی دیکه‌ی وان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌و‌ بۆنه‌وه‌ که‌ به‌ڵگه‌ی متمانه‌پێکراوی بۆ تاوانبارکردنی له‌ ده‌ستدا نه‌بوو، بڕیاری بێ تاوان بوونی بۆی ده‌رکرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12829

Your Comment

You are replying to: .
captcha