به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لزگین بۆتان و ئاده‌م گه‌وه‌ری دوو نوێنه‌ری شاری وان له په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له دادگه‌ی سزای لقی 2ی وان به‌ڕێوه چوو و دادوه‌ری دۆسیه‌که لزگین بۆتانی به تاوانی "هه‌وڵ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی وڵات"، "ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" و "هاندانی ئاشکرا بۆ سزا کردن" به 18 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان سزا دا.
هه‌روه‌ها دادگه به لێکدانه‌وه ئه‌نجام دراوه‌کان دژی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئاده‌م گه‌وره‌ی نوێنه‌رێکی دیکه‌ی وان له په‌رله‌مانی تورکیا به‌و بۆنه‌وه که به‌ڵگه‌ی متمانه‌پێکراوی بۆ تاوانبارکردنی له ده‌ستدا نه‌بوو، بڕیاری بێ تاوان بوونی بۆی ده‌رکرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment