به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له دۆخێک‌دا که تورکیا دوایین دانوستانی بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی S-400ی ڕووسی پێوشوێنگری ده‌کات و به‌پێی زهمهنبهندییه ئه‌نجام دراوه‌کان له ساڵی 2019 ئه‌و سیسته‌مه ئه‌وپه‌ڕی پێشکه‌وتووه‌ی به‌رگریی مووشه‌کی دێته تورکیا، ڕێکخراوی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕاپۆرتی ده‌ستپێکردنی دانوستانی ئه‌و وڵاته بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی مووشه‌کی پاتریۆتی ئه‌مریکایی پشتڕاست کردۆته‌وه.
بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی تورکیا بۆ کڕینی پاتریۆته ئه‌مریکییه‌کان ڕایگهیاندوووه: تورکیا ئه‌ندامێکی ناتۆوه، سنووره‌کانی ناتۆ له سنووره باشوورییه‌کانی تورکیاوه ده‌ستپێده‌کات. ئێمه به چاوی باش ده‌ڕوانین به‌و هه‌وڵانه‌ی که ئاسایشی سنووره باشوورییه‌کانی تورکیا دابین ده‌کات.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته حامی ئاکسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ڕایگهیاندوووه: پێشنیاری فه‌رمیی خۆمان به واشنتۆن ڕاده‌گه‌یێنین. دانوستان له ئارادایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Haber7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment