بەپێی هەواڵی کوردپرێس کیان جەهانی بەڕێوەبەری یانەی کوردەواری لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕەخنەی لە هەر سێ ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و شارەوانی و قایمقامێتیی شاری مەریوان گرتووە لە بەر ئەوەی خەمسارد بوون بەرانبەر بە ڕیکلام کردن و ناساندنی ئەو مۆزەخانە گرینگەی هێمای کورد و نەریتی کوردەوارییە.
ناوبراو نووسیویەتی: بە داخەوە هیچ یەك لەو ئیدارانەی ( میراس فەرهەنگی، فەرمانداری ، شارەداری ، و....) كە ئەبێ ریكلام و تەبلیغ بكەن بو شوێنە گەشتیارییەكان و گەشتیاران ئاگادار بكەنەوە لە هەبوونی ئەو شوێنانە تا ئێستا هیچ ریكلام و تەبلیغ و ناساندنێكیان بۆ یانەی كوردەواری نەكردووە تەنانەت لە كاناڵی تلگرامی و ماڵپەڕ و لافیتەکانیاندا هیچ ناوێكیان لێ نەبردووە .
کیان جەهانی دەشڵێت تەنیا خومان خەریكین و بە داخەوە لەو دە هەزار كەسەی تا ئەمڕو هاتونەتە مەریوان كەمتەر لە سەد كەس سەردانی یانەی كوردەوارییان كردووە و ئەوانەش ئەڵێن بە تراكت و كارتی یانەی كوردەواری كە خومان لە ناو گەشتیاراندا بڵاوی ئەكەینەوە ئاگادار كراون كە ئەمە جێگای داخە بو شارێكی گەشتیاریی وەك مەریوان و جێگەی شەرمە بو ئەوانەی كە هیچیان بو ئەم موزەیە نەكرد با لانی كەم وەك ناسنامەی ئەم ناوچە گەشتیاران توزێك لە فەرهەنگ و داب و نەریتی كوردەواری ئاگادار بكرایەن.
کیان جەهانی میدیاکاری ناسراو و چالاکی مەدەنی لە هەڵمەتێکی خۆبەخشانەدا دەستی داوەتە دامەزراندنی ناوەندێکی گەورەی کولتووری بە ناوی یانەی کوردەواری لە شاری مەریوان و دیمەن و هێمایێکی ڕاستەقینە و جوانی کوردەواری لەو شوێنەوارە کەلتوورییەدا لە ژیانی ڕۆژانە و داب و نەریتی کۆنی کوردەواری پیشان دەدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment